سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند'' رێگریی لە سەردانکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە دۆسیەکە تەواو سیاسییە.''
سروە عەبدولواحید، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتنی'' زانیاریی نیگەرانكەرمان پێگەیشتوە كە دۆخی تەندروستی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەزیندان تێكچوە.''
وتوشیەتی'' لەكاتێكدا حزبەكەی تاڵەبانی سورە لەسەر پێشێلكردنی یاسا و رێگریكردن سەردانی كەسوكار و هاوڕێكانی، ئەم رەفتارە سەرەڕۆ و نایاساییانە ئەوە پشتڕاستدەكەنەوە كە دۆسیەكە بەتەواوەتیی سیاسییە و شەقام لەم پێشێلكارییانە بێدەنگ نابێت.''