پڕۆژەی رووناکی: خزمەتگوزاری زانینی بڕی پسووڵە و بەکارهێنانی کارەبا کاراكرا


پڕۆژەی رووناکی، کۆدێکی چوار ژمارەیی کارا کرد، كە بەهۆیەوە بەشداربووانی پڕۆژەکە "كارەبای ٢٤ كاتژمێری” دەتوانن بزانن مانگانە چەند پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە، یان ئێستا چەند کارەبایان بەکارهێناوە.

ئەو کۆدەی کارا کراوە (#١٩٩٢*)ە، بەشداربووانی پڕۆژەی رووناکی ئەو کۆدە لێ دەدەن و دوو بژاردەیان دەداتێ (بڕی پسوولە) و (بڕی بەکارهێنان) بە داگرتنی ژمارە ١ بڕی کارەبای بەکارهێنراو و تێچووەکەیت پێ دەڵێت. هەروەها بە داگرتنی ژمارە ٢ بڕی بەکارهێنانی ئێستات لە ماوەی هەفتەیەک تاوەکو ١٠ رۆژ دەداتێ.

لەڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییەوە، ئەو کەسانەی خۆیان لە پڕۆژەی رووناکی تۆمار کردووە، بە بەکارهێنانی ئەم کۆدە دەتوانێت بڕی پسوولە و بڕی بەکارهێنانی ئێستای کارەباکەی بزانێت.




PM:08:05:23/08/2025