شارەوانیی هەولێر، بڕیاریدا بەوەی نابێت ئاڵای کۆن و دڕاو لەسەر دامودەزگاکان هەڵبواسرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رێکخستنەوەی شار و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەرکرد.
بەگوێرەی بڕیارەکان، بەدواداچوون بۆ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکان دەکرێت و نابێت ئاڵای کۆن و دڕاو بمێنێتەوە، هەروەها رێوشوێنی نوێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی هاتوچۆ و زیادکردنی سەوزایی دەگیرێتەبەر.