عێراق: داعش مەترسی دروست ناكات

وتەبێژی گشتیی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دڵنیایی دا کە چەکدارانی داعش مەترسی بۆ سەر عێراق دروست ناکەن. 

سەباح نوعمان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد'' چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، مەترسی نین بۆ سەر عێراق، بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە بە تەواویی لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.'' 

هاوکات دووپاتی کردەوە، بەهۆی وریای هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراقەوە، بە ئامانجگرتنی تیرۆریستان بەردەوامە و ڕۆژانە چاودێری دۆخەکە دەکەن و سنوورەکانی وڵاتەکە بە تەواویی پارێزراون، هەر پێشهاتێکی هەرێمیش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق نابێت.

سەباح نوعمان، سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، ترسی نێودەوڵەتی لە چەکدارەکانی داعش، پەیوەندیی بە دۆخی عێراقەوە نییە. 




PM:09:36:23/08/2025