لەسەر بەسەربازگەکردنی سلێمانی ڕۆشنبیران هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند

بە شێکی زۆر لە نوسەر و ڕۆشنبیران ڕاینگەیاند'' ناکرێ ئەو چەکانەی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش داویانە، لە شەڕی خۆبەخۆ بەکاربهێندرێت و ، هەوڵدان بۆ قڕ و قەپ پێكردنی دەنگانی ناڕازی ، بێبایەخكردنی ئازادی ، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كوردستان بەرەو تونێڵێكی تاریك دەبرێت.'' 

دەقی بەیاننامەکە:

ئەم ترس و تۆقاندنە ڕابگرن 

ڕوداوی هۆتێل لالەزار و هێنانی تانك و زریپۆش و چەكی قورس بۆ ناو شار بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی سیاسی نێوان دوو هێز و،  ڕوداو گەلی پێشتر پێمان دەڵێن؛ لەم وڵاتە هێشتا چەك سەرداری گشتە و ئاوەز و بیركردنەوەی ئاوەزیانە بۆ چارەسەری كێشە بوونی نییە ، بە سەربازگەكردنی شار ، شكۆ شكاندنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگا لە دۆسیەی شێروان شێروانیەوە تا داننان بە دەستوەردانی سیاسی ، هەوڵدان بۆ قڕ و قەپ پێكردنی دەنگانی ناڕازی ، بێبایەخكردنی ئازادی ، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كوردستان بەرەو تونێڵێكی تاریك دەبرێت.

لەم كوردستانە ساڵانی هەشتا یەك زانكۆ هەبوو ، هەمیشە دەنگی ناڕەزایەتی بەرزو بەعس زیڕەی كردبوو لە دەستی، بۆیە دەیگوازتەوە و بەردەوام سەركوتی دەكرد ، ئێستا دەیان زانكۆی حكومی و ئەهلی هەیە ، دەسەڵات نوزەی لێبڕیوون ، بە ئاستەم دەنگی نەخێر نابیستی كەواتە ئەمە هەنگاونانە بەرەو ستەمكاری ڕەها و، پێچەوانەی ئەو پەیام و پەیڕەو سیاسەتەی دەسەڵات خۆشیەتی .

خەڵك بێ موچە دەكرێت ، بێ ژیان دەكرێت ، بێ هەڵوێست دەكرێت ، ناچار دەكرێت پەنا بەرێتە بەر ئەو بەغدایەی بە درێژای حوكمڕانی ستەمی لێكردوە ، لەم لاشەوە هەڕەشە و تۆقاندن بەردەوامە، پێویستە هەردوو حزبی دەسەڵات ، لە خۆیان بپرسن چی تر ماوە بیكەن، هەر بەڕاست ئەوان ئەو هەموو ساڵە بۆ ئەم حوكمڕانییە بە ناو خۆماڵیە تێكۆشاون ؟

ناكرێت هیچ ناكۆكیەك لە ناو جەرگەی شاردا بە چەك یەكلایبكرێتەوە، شار مانانی جیاوازی و پێكەوە ژیان ، شار شاری یەك لایەن و یەك گروپ و یەك حزب و یەك بنەماڵە نییە، شار موڵكی هەموو هاوڵاتیەكانیەتی.

ناكرێت دۆسیەی یاسایی بە بڕیاری حزبی و هێزی چەكدار یەكلایی بكرێتەوە ، ناكرێت بێ‌ هیچ پاساوێك كەناڵی میدیایی دابخرێت ، ناكرێت ئەو چەك و چۆڵەی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش داویانە بە بە یەكێتی و پارتی و حكومەت ، لە شەڕی خۆ بە خۆدا بە كار بهێنرێت ،  لەبەرئەوەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و سیاسی دەشێوێت و متمانەی هەموو لایەك لە دەست دەدرێت .

نەخێر بۆ ترس و تۆقاندن..
 
ناوەكان

 
-شوان محەمەد   ڕۆژنامەنووس 
ـ عەزیز ڕەوف  نوسەر مامۆستای زانكۆ 
ـ عەبدولڕەزاق شەریف  سیاسی نوسەر 
- ئاسۆس هەردی  ڕۆژنامەنووس 
- سان سارڤان  میدیا كاری ژینگەی 
- لەتیف فاتیح فەرەج   نوسەر 
- ڕزگار مستەفا  نوسەر  پێشمەرگەی شاخ 
- كەمال ڕەئوف  ڕۆژنامەوان 
- دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنووس 
- دكتۆر جەعفەر عەلی  مامۆستای زانكۆ 
- هاوكار عیزەت ڕۆژنامەنووس 
- تاگۆر زەردەشت  نوسەر 
ـ هیوا سەید سەلیم   نوسەر 
- زۆزك سابیر ڕۆژنامەنووس 
-هەندرێن شێخ ڕاغب  رۆژنامەنووس 
- گەلاڤێز هەمزی  چالاكوان 
- كاروان سابیر رۆژنامەنووس 
- كاوە نادر نوسەر 
- مەریوان زەنددی چالاكوان 
- عوسمان زیندانی  چالاكی كرێكاری 
- نەهرۆ عاڵای  رۆژنامەنووس 
- كارزان فازیل پارێزەر 
- ئارام جەمال نوسەرو چالاكی مەدەنی 
- شۆڕش ئەمین نوسەر و چالاکوان
- خەبات عەبدوڵا نوسەر 
- لەتیف شێخ مستەفا دادوەر
- پەروا عەلی چالاكی سیاسی نوسەر 
- د كامیل عومەر مامۆستای زانكۆ
- د شێركۆ محەمەد ئەمین مامۆستای زانكۆ 
- نامۆ مەجید نوسەر 
- پەیمان عەزەدین نوسەر، پارێزەر  
- گەشە حەفید مافناس 
ـ ئەڤین نەسرین.. میدیاکار
- بڕوا ڕەسول ئەحمەد مامۆستای زانکۆ
- عەباس قادر عەبدوڵا.. مافناس
-بارزان شەلال مامۆستا و شاعیر
- شادمان ئەحمەد- پارێزەر
- نەیبل موسا.. چالاکوانی ژینگەیی
د. سەورەر عەبدولرەحمان، سەرۆکی ڕێکخراوی پەی
- کاردۆ محەمەد پەرلەمانتاری پێشوو
- ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پێشوو
 - بەهار مونزیری چالاکوانی بواری ژنان
- د. نەشمیل رەسول، دکتۆر
- د. دارا محەمەد .. مامۆستای زانکۆ ـ لەندەن
- عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ــ نوسەر
- هیوا حەسەن.. نوسەر
- ئەحمەد ڕەزا- شاعیر
- مەحمود ڕەزا.. نوسەر و ڕۆژنامەنوس
ئاکۆ محمد محمود / چالاکوانی مەدەنی .
بێستون حەمە ساڵح / پارێزەری راوێژکار .
ئاکام عبدالله تۆفیق / پارێزەری روێژکار .
ئومێد محمد ساڵح / رۆژنامەنوس و شارەزای دادوەری .
 
تێبینی ..
گەر هەر ئازیزێك لەگەڵ ناوەرۆکی بەیاننامەکەدایە ناوی خۆی زیاد بكات و دەتوانێ‌ لە سۆسیال میدیای خۆی بڵاویبکاتەوە. 




PM:10:12:23/08/2025