وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایدەکات، سزای هاتوچۆ ژمارەی ئۆتۆمبێلی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بیانییش دەگرێتەوە، بۆیە پابەندی یاساكانی هاتوچۆ بن.
وەزارەتەکە دەڵێت" کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆمار دەکەن و دواتر سزای دارایی دەدرێن."
وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەكی بۆ شۆفێران لەبارەی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت'' تەنانەت ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەتان هی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق یان تابلۆی بیانی بێت، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆمار دەکەن و دواتر سزای دارایی دەدرێن."