لیژنەیەکی پسپۆڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە، راپۆرتی کۆتایی لەسەر زیانەکانی ئەو ئاگرە گەورەیە بڵاوکردەوە کە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر ناوچەکەی گرتبووەوە.
بەپێی کۆنووسەکە، زیانەکان بریتین لە سووتانی پێنج هەزار دۆنم دارستانی سروشتی (بەڕوو، قەزوان، گۆیژ...)
سووتانی هەزار دۆنم پاوانی سروشتی و سووتانی ٣٦ دۆنم لە باخی هاوڵاتیان لە گوندەکانی مۆردین، چناری کۆکۆی و نەیجەلە.
هەروەها، لەناوچوونی ٤٧٥ کیلۆگرام بنێشتی کوردی، لەگەڵ ئەوەش لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.