شادمان مەلا حەسەن، ئاشکرایدەکات، بەرەی گەل لە پڕۆسەی سیاسی بەردەوام دەبێت و ناوەستێ
شادمان مەلا حەسەن، کەسی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی و سەرکردە لە بەرەی گەل ڕایگەیاند'' لە بارەگای بەرەی گەل لەشاری هەولێر، تاوانە لەیاسا بەدەرو قێزەونەکەی ڕۆژی ٢٢ ی مانگ تەوەری سەرەکی گفتووگۆی ژمارەیەکی زۆری هاوهەلوێستانی بەرەی گەل بوو، هەموومان بەیەکەوە بەلێنی بەردەوامیمان دا، بەرەی گەل لە پڕۆسەی سیاسی بەردەوام دەبێت و ناوەستێ.''
هەروەها جەخت لە وەکرایەوە کەوا گیانی هەڤالی خۆشەویستمان کاک شێخ لاهور و تەواوی هەڤالەکانی لەئەستۆی سەرۆکی خۆسەپێن و لەیاسا دەرچووی یەکێتیی نوێیە.
وتیشی'' لەدواجار بڕیار لە دانانی چەند لیژنەیەک درا لە ڕووی یاسای و پەیوەندیەکان و میدیا، بۆئەوەی هەموو ڕێگا راستەکان بگرینە بەر بۆ ڕیسواکردنی ئەو تاوانە قێزەونەی کەبەرامبەر هەڤالانمان لە لالەزاری شاری سلیمانی ئەنجام درا. هەر لێرەوەش بۆ ڕای گشتی و هەموو هاوهەلوێستانمان ڕادەگەێنین بەردەوام دەبین کۆل نادەین.''