وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند"کامێراکانی تیژڕەوی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی عێراقیش تۆماردەکات" دەشڵێت" پێویستە شۆفێران پاپەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بنن، بە پێچەوانە سزای دارایی دەدرێن".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆی ناوەڕاست و خوارووی شارەکانی عێراقن یاخود بیانین، لە سەرپێچی تیژڕەوی ئەنجام بدەن لە کامێراکانی هاتووچۆی هەرێم تۆماردەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد، " پێویستە شۆفێران پاپەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بنن، بە پێچەوانە سزای دارایی دەدرێن ".
هەروەها رۆژی هەینی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥، هاتووچۆی گشتی عێراق رایگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی هەرێمی کوردستانیان هەیە، لە پارێزگاکانی عێراق سەرپێچییەکانیان تۆماردەکرێت و سزادەدەرێن".