بەشەخۆراکی سلێمانی: سبەینێ دوا وادەیە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی بەشەخۆراک

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری رێکخستنی بەشەخۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە ٢٥ی ئاب، دوا وادەیە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی بەشەخۆراک و داوایانکردووە وادەکە درێژ بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەو بارەیەوە بڕیارینەداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ٨٥%ـی خێزانەکانی سلێمانی، پسوڵەی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراکیان پڕکردووەتەوە و هێشتا هەزاران خێزان ماون خۆیان تۆمار بکەن.

ئاراس محەمەد، بۆ میدیای یەکێتی دەشڵێت تیمەکانیان بەردەوام هاوکاریی هاونیشتمانییان کردووە لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە و هۆشداریشدایە ئەو خێزانانەی ناویان تۆمار ناکەن و دەڵێت، لەداهاتوودا کێشەیان بۆ دروست دەبێت بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.




PM:02:11:24/08/2025