پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد

پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی سیاسیی ناسراو، سەید کاکە،  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

سەید کاکە، کە ناوی تەواوی کاکە ئیسماعیل عومەر خدرە و لە ساڵی ١٩٣٢ لەدایکبووە، ماوەی ١٠ ڕۆژ بوو بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو یەکێک بوو لە پێشمەرگە دیارەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان.

سەید کاکە خاوەنی ١٨ منداڵە کە لە هەشت کوڕ و ١٠ کچ پێکدێن، یەکێک لە کوڕەکانی لە ڕابردوودا شەهید بووە.

بڕیاروایە لە مزگەوتی جەلیل خەیاتی شاری هەولێر نوێژی مردووی لەسەر بکرێت و و پاشان لە دوای نوێژی عەسر، تەرمەکەی لە گوندی دووسەرەی سەر بە ناحیەی شەمامک بەخاک بسپێردرێت.




PM:03:16:24/08/2025