پزیشکی دادوری سلێمانی ژمارەی کوژراوەکانی بەرەی گەل ئاشکرا دەکات

پزیشکی دادی سلێمانی ژمارەی کوژراوەکانی بەرەی گەل ئاشکرا دەکات و دەڵێت" دوو کەس بوون کە یەکیان سووتاوە و تا ئێستا نەناسراوەتەوە"

پزیشکی دادی سلێمانی رایگەیاند"رۆژی ٢٢ی مانگ پێنج تەرمی رووداوەکەی لالەزار براوەتە لایان، کە سێ لە تەرمەکان سەربە هێزە ئەمنییەکان و دووانیان سەربە هێزەکانی لالەزار بوون و تەرمێکی رووداوەکەی لالەزار بەهۆی سووتانەوە هێشتا نەناسراوەتەوە."

پزیشکی دادی سلێمانی راشیگەیاند" وردەکاریی راپۆرتی شیکاری بەنهێنیی دەمێنێتەوە و دەرەنجامی شیکاریی تەرم تەنیا لەنێوان پزیشک و دادوەردا دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" تاوەکو دوو مانگ تەرم لای ئەوان دەمێنێتەوە و چارەنووسی تەرمێک، کە نەناسرێتەوە دادگا یەکلایدەکاتەوە و نموونەی ئێسک وەردەگرن و دواتر پشتبەستن بە ددانەکان، دەردەکەوێت، کە تەرمەکە کێ بووە".




PM:03:43:24/08/2025