سه‌رچاوه‌كان له رۆژاڤای كوردستان یه‌كشه‌ممه ٢٤ی ئاب ڕایانگه‌یاند'' هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌یان زرێپۆش و كارمه‌ندی چه‌كداریان بۆ ده‌وروبه‌ری یاریگای ئه‌سوه‌د له ناوه‌ڕاستی ره‌ققه جێگیركردوه.''
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك کە بۆ میدیاکانی ئاشکراکردوە'' ئەو هێزانه له‌گه‌ڵ جێگیركردنی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان بووه له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه نزیكه‌كان، ئه‌مه جگه له داخستنی هه‌ندێك ڕێگای به‌ره‌و یاریگاكه و سه‌پاندنی گه‌مارۆیه‌كی ئه‌منی توند له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی فریاگوزاری یان ئه‌گه‌ری مه‌ترسی ئه‌منی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆن كه له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه له‌ناو شاری ڕه‌قه ئه‌نجامدراون، ئامانجیان به‌دواداچونه بۆ كه‌سانی داواكراو و به‌هێزكردنی كۆنترۆڵی ئه‌منی.