وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایدەکات'' زیاتر لە ١٥٠ کەس لە لالەزار ده‌ستگیركراون و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراون.''
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ كه‌ناڵێکی نزیک لە یەکێتی ڕایگەیاند'' به‌پێی زانیارییه‌كانمان هێزێكی رێكخراوی پڕچه‌كی قورس و مامناوه‌ند له لاله‌زار بوون و هێز له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هێنراوه و گه‌یشتووه‌ته لاله‌زار و له‌وێ بوون.''
وتیشی'' له عه‌سره‌وه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كمانه‌وه ئاگادار كرانه‌وه كه ده‌بێت تۆمه‌تباره‌كان خۆیان راده‌ست بكه‌ن و به بڵندگۆ بڕیاری دادگایان بۆ خوێندرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانده‌ویست خۆیان راده‌ست بكه‌ن.''
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ١٥٠ کەس لە لالەزار ده‌ستگیركراون و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراون، باسی لەوەشکرد، گرته‌ی ڤیدۆیی رووتكردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی لاله‌زار و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له ده‌زگای ئاسایش هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌سه‌ر ده‌كرێت.