سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند'' ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەناچێت''
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا دیار نییە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا لە ئەمریکایە یاخود گەڕاوەتەوە، هەروەها، قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی کە ماوەیەکیش ئەو لە دەرەوەی وڵات بوو بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە.
بەپێی خشتەی کاری حکومەت بێت ئەنجومەنی وەزیران دەبێت هەموو چوارشەمەیەک کۆببێتەوە، بەڵام بە کۆنەبوونەوەی ئەم هەفتەیەشیان دەبێتە چوارەم هەفتە کە کۆبوونەوە ئەنجام نادرێت.
هەروەها، مووچە خۆرانی هەرێم بە بارودۆخێکی سەختی دارایی تێدەپەڕن و بە چەند مانگ بەسەر یەکەوە مووچە وەرناگرن، بە جۆرێک تا ئێستا مووچەی پێنج مانگی ئەم ساڵیان وەرگرتوە و حکومەتی هەرێم و عێراق نەگەشتونەتە ڕێککەوتن.