سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هۆشداری لە هەرەسهێنانی پڕۆسەی سیاسی دەدات، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.
نوری مالیكی، لە میانەی دیداری لەگەڵ کۆمەڵێک کەسوکاری شەهیدان و برینداران ڕایگەیاند'' هه ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و به هیچ شێوەیەک گۆڕانكاری تیادا ناكرێت، وتیشی: ئەگەر دوابخرێت، پڕۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنت و پەرلەمان و حکومەت رەوایەتیان نامێنێت.''
مالیکی، ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ کەس ناتوانێت دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری هەڵبوەشێنێتەوە، چارەنوسی دەستەكە بەستراوەتەوە بە دەستورەوەو نەبوونی بە مانای ئاژاوەگێڕی دێت.