چۆنێتی خۆ رادەستکردنی لاهور جەنگی بە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە زاری شایەتحاڵێکەوە

لە هێرشی بەرەبەیانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر هۆتێل لەلازار کە ماڵ و بارەگای لاهۆر جەنگی لێ بوو، میدیاکان بە شێوازی جۆراو جۆر چیرۆکی خۆڕادەستکردنی لاهور جەنگی و پۆڵات جەنگی و ئەو دوای چەکدار و لایەنگرەکانی بە هێزە ئەمنییەکان دەگێڕایەوە، بەڵام شایەتحاڵەکان چیرۆکی جیاجیاواز لەمانە دەگێڕنەوە، " سپی میدیا " لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە راستی ئەو خۆرادەستکردنە ئاشکرا دەکات.

ژمارەیەک لەو میدیانە لە هەواڵی یەکەمیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ئاواتی شێخ جەنگی لە کاتی شەڕەکەدا لە لالەزار هاتۆتە دەرەوەو بە هێزە ئەمنییەکانی وتووە" تەقەمەکەن خۆمان رادەستدەکەین". میدیایەکی دی هەر یەکەو بەشێوەیەک چیرۆکی ئەو خۆ رادەستکردنەوەیان بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی شایەتحاڵەکان؛ لە کاتژمێر نزیک پێنج ی بەرەبەیان هەینی تەقەمەنی بەتەواوی لەلای چەکدارەکانی بەرەی گەل کەمبۆتەوە، لەو دەمەدا شایەتحالەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لاهور جەنگی هەوڵیداوە لە رێگای تەفەنگەوە خۆی بکوژێت، ئاواتی خوشکی و چەکدارەکانی نزیکی نەیانهێشتووە.

هەر لەو دەمەدا پۆڵات جەنگیش قاچی بریندار دەبێت، ئاواتی خوشکی فشارێکی زۆر دەخاتە سەر لاهور و پۆلات پێیان دەڵێت: مادام تەقەمەنی نەماوە خۆمان رادەستبکەین. پاش مشتومڕێک کە ماوەیەکی خایاندووە، لە ئەنجامدا بڕیار دەدەن کە خۆیان رادەستبکەن.

چۆنێتی خۆرادەستکردنەکەش پۆڵات جەنگی تەلەفون بۆ وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی دژەتیرۆر دەکات کە ئامادەن خۆیان رادەستبکەن و بەمشێوەیە شەڕەکە کۆتایی دێت.

هەرچی ڕێبواری حامی حاجی غالییە نزیک دە خوولەک دوای ئەوان خۆیان رادەستدەکات. 

هەموو ئەم شەڕ و پێکدادانە لە کاتژمێر ٣:٣٠ ەوە تا ٦:٣٠ خایاندووە.

ژمارەی کوژراوەکانیش تا ئێستا وەک بە فەرمی راگەیاندراوە، سێ چەکداری هێزە ئەمنییەکان و ١٩ بریندارە، هەرچی چەکدارەکانی لاهور جەنگیە ٢ کەسیان لێکوژراوە، ژمارەی بریندارەکانیان نەزانراوە.




PM:10:14:24/08/2025