٢٥ کۆچبەری هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە

بەرپرسی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە میدیاکانی ڕاگەیاند'' سۆراغی ٢٥ کۆچبەری کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانمان کرد و توانیمان بیاندۆزینەوە و لەلای ئێمە پارێزراون، بەم نزیکانە مامەڵەکانی ڕەوانەکردنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.''

ئەحمەد سەحاف، دەڵێت'' کۆچبەرانە خەڵکی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینن لە پارێزگای سلێمانی و لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی لیبیادا سۆراخیان کردوون.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا توانیویانە ئەو کۆچبەرانە ئازاد بکەن، هەموویان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین.




PM:11:44:24/08/2025