کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند گەرما چنەد پلەیەک نزم دەبێتەوە و لەگەڵ ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیشدا، خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم زیاد دەکات.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی و لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با مامناوەند دەبێت کە ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمیرێکدا، بەڵام دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم خێراییەکەی دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەشدا ئەمڕۆ پلەی گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێش ڕوونیکردەوە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
هەولێر : ٤٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٩ پلەی سیلیزی
کەرکووک : ٤٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤١ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی