دوای هێرشی گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع، سوپای تورکیا چەند پێگەیەکی لە نزیک بەنداوی تشرین بۆردومان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دوێنێ شەو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو پێگەی لە سنووری بەنداوی تشرین بۆردومان کرد.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری دەربارەی زیانەکانی بۆردومانەکە ئاشکرا نەکرد.
ئەم بۆردومانە دوای ئەوە هات دوێنێ شەو گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، پەلاماری دەوروبەری دێرەزۆریان دا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش بەرپەرچیان دانەوە