ئومێد سه‌باح: مانگانە هەرێم پێویستی بە زیاتر لە ملیارێک دینارە



سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند'' كه‌ داهاتی‌ نانه‌وتی‌ هه‌رێم مانگانه‌ زیاتر له‌ ٣٠٠ ملیار دیناره‌.'' 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئومێد سه‌باح، له‌ پانێڵكدا به‌ناونیشانی كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئەگە‌ر ئه‌و ناوچە دابڕاوەکانیش هه‌ژمار بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ژموونی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌سه‌ كه‌ دانیشتووانی هه‌رێم سه‌دا ١٥ی دانیشتووانی عێراق پێكده‌هێنێت".

وتیشی'' خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ ٩٠٠ ملیار و ٨٨ ملیۆن دیناره‌ و بۆ خه‌رجییه‌كانی‌ تر ٢١٣ ملیاره‌ کە به‌گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگێكدا پێویستی به‌ ترلیۆنێك و ٢٠٠ ملیار دینار هه‌یه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم راشیگه‌یاند'' له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌مدا توانیمان داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ مانگێكدا بگه‌یه‌نینه‌ سه‌رووی ٣٠٠ ملیار دینار".




PM:10:00:25/08/2025