وەزارەتی نەوتی عێراق بەقاچاخبردنی نەوت ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هەناردەکردنی نەوتی رەش بە شێوەی قاچاخ دەکەن و دەڵێت'' سەرجەم کارەکانی بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی رەش بە سیستمێکی رێکاری ورد، لەژێر چاودێری راستەوخۆی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت دەکرێن.'' 
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" هەر بارێک لە ساتەوەختی یەکەمەوە تاوەکو بەندەرەکە بەجێدەهێڵێت، چاودێری مەیدانی و ئەلیکترۆنی دەکرێت، ئەمەش هەر باسێک لەسەر قاچاخچێتی یان پێشێلکاری رێکخراو، دەکاتە تۆمەتێکی بێ بەڵگە، کە هیچ بنەمایەکی پیشەیی نییە.'' 
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەندەرەکانی عێراق لە چوارچێوەی سیستمێکی رێکخستنی توونددا کاردەکەن، کە رێگە بە تێپەڕبوونی هیچ بارێک نادات بەبێ رەزامەندی فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە. 
ئەمە لە کاتێکدایە، چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیا و ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، نه‌وتی ڕه‌شی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ له‌ عێراق به‌ قاچاخ ده‌برێت.




AM:12:10:26/08/2025