نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ڕوداوەکەی لالەزار پەیامێکی هەیە دەڵێت'' مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوانی لالهزار كراوه.''
یۆنامی، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە دەربڕی کە تێیدا "مامەڵەی خراپ" لەگەڵ دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی هۆتێل لالەزار لە سلێمانی کراوە.
هاوکات داوای ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان دەکات، دەڵێت'' ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە میدیاکان بڵاوبوونەتەوە و نیشاندەری ڕووداوەکانی لالەزارن، دەریدەخەن کە مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوان کراوە و ئەمەش مایەی نیگەرانییە."