وەزیری دارایی بریاری لێخۆشبوونی بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی ماوەی هاوسەرگییری دەرکرد

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی ماوەی هاوسەرگییری دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ئاب بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، تیایدا بڕیار دراوە بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ماوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە دەگرێتەوە کە پێش ساڵی ٢٠١٣، پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.




PM:01:42:26/08/2025