بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، کۆنگرەی ئەندامانی ڕێکخراوی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
دارا خەیلانی، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند" لەتف ڕەشید، سەرۆک کۆمار و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنگرەکە بانگهێشت کراون."
میدیای یەکێتیش ڕایگەیاند" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی سلێمانی دەکات".
بە پێی زانیارییەکان ژمارەیەک کەسیاتییش لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن.