نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کرێکارێکی بە رەگەز عەرەب بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.
پەیامنێری (سپی میدیا) رایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥، هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب کە پیشەی کرێکارە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە عەلوەی هەولێر بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو بە چوار فیشەک کوژراوە و تەمەنی لەنێوان ٢٥بۆ ٣٠ساڵان دەبێت، هەروەها بکوژ کە بە رەگەز عەرەبە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە".