پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دوو یاسا و بڕیاری لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان دەركرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/٨/٢٦ دانیشتنی ژمارە ٦ی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٦٩ پەرلەمانتار دەستیپێکرد.
لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە دەنگدرا لەسەر ٩٣ پاڵێوراو وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە وولاتانی دەرەوە کە ژمارەیەکیان کوردن .
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاند" بەپێی هەمواری دووەمی یاسای زیندانیانی سیاسی عێراق، کە ئێستا دەنگمان بۆ دا، زیندانیانی سیاسی هەرێم هەموو ئەو ئیمتیازانە ئەیانگرێتەوە کە دەدرێ بە زیندانیانی سیاسی عێراق".
وتیشی" لەم یاسایەدا، قوربانیانی هەڵەبجە، کە لە دوای کیمیابارانی شاری هەڵەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون مەشمول دەبن بەم یاسایە".