نووسینگەی سودانی دەقی بڕیاری تایبەت بە مووچەی بڵاوكردەوە

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرای دەكات، بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی ٦ی هەرێمم دراوە و پێویستە حكومەتی هەرێم (١٢٠) ملیار دیناری داهاتی نا نەوتی ڕەوانە بكات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، سەبارەت بە پابەندبونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداچونەوەی بە راپۆرتی لیژنەی وەزاری پەیوەندیدار بە پابەندبونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥لەلایەن وەزارەتی داراییەوەو، پێویستە حکومەتی هەرێم بڕی (١٢٠) ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەکان رادەست بكات، بەگوێرەی بڕیارنای ژمارە ٦٣٦ی ساڵی ی حكومەت ٢٠٢٥ .

ڕاشیگەیاندووە" ئەنجوومەن لیژنە هاوبەشەکانی راسپارد بۆ درێژەدان بە کارەکانیان و رێنمایی پێکهێنانی تیمێکی یاسایی كرد، کە راوێژکاری یاسایی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی بەشە یاساییەکان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی لەخۆدەگرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی پەیوەست بە داهاتە نا نەوتییەکان، بەپێی یاسا".

سەبارەت بە دۆسیەی نەوتیش، ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ئەو دەرەنجامانە كرد، كە لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتون، جەختی لە پێویستی پەلەکردنی گەیاندنی دەستبەجێی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی ناو هەرێم كردووتەوە بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت (سۆمۆ) کردەوە، بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیا، بەپێی یاسای هەموارکراوی بودجەی فیدراڵی.



PM:09:00:26/08/2025