لە هەرێم پشوو راگەیەنرا

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووتر ٤ی ئەیلول لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرا بە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووتر (٤ی ئەیلول) بە بۆنەی ڕۆژەی لەدایکبوونی پێغەمبە (د.خ) لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا پشووی فەرمییە.

لای خۆشیەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژمێری فەرمی پشووە فەرمییەكان بڵاویكردەوە، لە هەفتەی داهاتوودا و ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی ئەیلول پشوووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دام و دەزگا فەرمییەكان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت.



PM:09:57:26/08/2025