کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە پلەکانی گەرما وەک دوێنێ بە جێگری دەمێننەوە.
بەپێێ پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە کەشی بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێتو پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاشکراشی کردووە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە .
هەولێر : ٤١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٣ پلەی سیلیزی