سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیون لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی نووسیوێتی" هەرگیز ناکەویت".
رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیون لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی نووسیوێتی " براکەم بافڵ تاڵەبانی، دەنگت دەنگی راستییە و ئێمە هەموومان لەگەڵتین، هیچ کەسێک نابەخشین دەستدرێژیی بکاتە سەر تۆ.".
دەشڵێت" دوژمنەکەت دوژمنی ئێمەیە، هاوڕێکەت هاوڕێی ئێمەشە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لاهور شێخ جەنگیی سەرۆكی بەرەی گەل و هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەرەبەیانی هەینی ٢٢ ی ئاب لە سلێمانی لەلایەن هێزێكی زۆری ئەمنیی و سەربازییەوە دەستگیركرا، پاش ئەوەی شەوی پێنجشەممە ٢١ ی ئاب ئەو هێزانە دەوری ماڵەكەیاندا و گەمارۆیاندا.
بەهۆی پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی ئەمنییەكانی سلێمانی و هێزی لالەزار كە شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی و نزیكەكانی بوو، چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەكان گیانیان لەدەستدا و ١٥ كەسیش برینداربوون بەپێی زانیارییەكانیش چەند ئەندامێكی هێزەكەی لاهور شێخ جەنگیی كوژراون و برینداربوون. ئەمەش دوای سێ كاتژمێر پێكدادان كە سەرئەنجام لاهور شێخ جەنگی و براکانی دەستگیرکران.