لە بەیاننامەیەکدا ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان - عێراقدا، کە ئاراستەی فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کراوە، جەخت لەوەدەکەنەوە لەوەی کە مەسەلەیەکی زۆر مەترسیدار کە هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات، ودەڵێن" ئەوەش بریتییە لە بەدبەکارهێنانی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی دراوە بە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پشتیوانیی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی رێکخراوی تێرۆریستی داعش لەلایەن هێز و گرووپی دیکەوە".
لە بەیاننامەکەدا چالاکوانان و هاوڵاتیان داوا لە هاوپەیامان دەکەن کە ” هەوڵ بدەن ئەم چەکانە لەم هێزە تایبەتانە بسەندنەوە، لەبەرئەوەی لە پاکتاوکردنی کێشە ناوخۆییەکان بەکاری دەهێنن، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو ئامانجە سەرەکیانەیە کە پێیان بەخشراوە.
دەقی بەیاننامەکە:
بۆ فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق
بەڕێزان،
ئێمە وەکو ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان - عێراقدا، دەمانەوێت سەرنجی بەڕێزتان رابکێشین بۆ مەسەلەیەکی زۆر مەترسیدار کە هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات. ئەوەش بریتییە لە بەدبەکارهێنانی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی دراوە بە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پشتیوانیی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی رێکخراوی تێرۆریستی داعش لەلایەن هێز و گرووپی دیکەوە.
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییانە لەهەردوو پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی ئەو راستییە ئاشکرا بوو کە بەشێک لەم چەک و تەقەمەنیانە لەلایەن هیزە تایبەتەکانی وەکو زێرەڤانی و دژە تیرۆرو کۆماندۆوە کە سەر بە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارن بەکاردەهێنرێن بۆ پاکتاوکردنی حساباتی سیاسیی ناوخۆیی دژ بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی دیکە. ئەمەش خۆی لەخۆیدا لادانێکی مەترسیدارە لەو ئامانجە سەرەکییەی ئەو چەک وتەقەمەنیانەی پێ بەخشراوە کە ئەویش روبەڕوبونەوەی تیرۆر و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە.
بەردەوامبوونی ئەم دۆخەو بەمجۆرەی ئێستای هەڕەشەیەکی جدییە کە ئەم دامەزراوە سەربازییە تایبەتانە وەکو هاوچەشنەکانیانی لێ بێت لە عێراقدا کە پابەند نین بە دامەزراوە شەرعیەکان و سەروەری یاساوە، ئەمەش بێ گومان ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا دروست دەکات و بەها باڵاکانی دێمۆکراسی تەسکتر دەکاتەوە کە لەمێژەوە هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانمان بانگەوازی بۆ دەکەن.
لەبەر ئەو خاڵانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداون داواکارین لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق:
• هەوڵ بدەن ئەم چەکانە لەم هێزە تایبەتانە بسەندنەوە، لەبەرئەوەی لە پاکتاوکردنی کێشە ناوخۆییەکان بەکاری دەهێنن، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو ئامانجە سەرەکیانەیە کە پێیان بەخشراوە.
• پاڵپشتیی چاکسازیی کەرتی سەربازی بکەن، هەوڵ بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بدەن لەژێر یەک سەرکردایەتیی پیشەیی و نیشتیمانیدا دوور لە دەستێوەردانی حیزبی. هەروەها واز لە پڕ چەککردنی ئەم هێزە تایبەتانە بهێنن.
• لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەی بێ لایەن دابمەزرێنن بۆ کنەکردن و چاودێریکردنی بەدبەکارهێنانی ئەم چەک و تەقەمەنیانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە بەخشراون بە هێزەکانی پێشمەرگە.
ئێمە کاتێک ئەم مەترسی و داواکاریانەتان بۆ بەرز دەکەینەوە، پاڵپشتییە بەردەوامەکانتان بۆ بنبڕکردنی تێرۆر لەهەرێمی کوردستاندا بەرز دەنرخێنین. بێ دەنگیتان لە ئاست ئەم لادانە ترسناکە، سەقامگیریی هەرێم و ئایندەی دێمۆکراسی لە هەرێمدا دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەوە.
لەگەڵ رێزو سوپاسی بێ پایانماندا.
ناوەکان:
1-خەبات عەبدوڵا .. نوسەرو رۆژنامەنووس
2-سەفوەت رشید .. .مافپەروەر
3-د. لەتیف شیخ مستەفا ...مافپەروەر
4-مەحمود رەزائەمین .. چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
5-د. پەروین نوری عارف ... ئەکادیمی و پسپۆڕ لەمێژووی زارەکی
6-محمەد ساڵح سەلیم ... مافپەروەر
7-محەمد کەریم محەمد ... ئابوریناس و چالاکی مەدەنی
8-نیهاد قازی ... چالاک لەبواری مافەکانی مرۆڤدا
9-کاوان فەرەج ... چالاکی مەدەنی
10-د. سالار باسیرە ... ئەکادیمی
11-د. گەشە حەفید ... مافپەروەر
12-د. رازاو گوڵی ... مافپەروەر
13-تحسین قادر ... وەزیری پێشووتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
14-نیاز عەبدوڵا ... رۆژنامەنووس و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ
15-شۆڕش ئەمین... چالاکی مەدەنی
16-پەروا عەلی ... چالاکی مەدەنی و ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان
17-عەبدوڵا کەریم مەحمود ... نوسەر و رۆژنامەنوس
18-ئاسۆ محەمەد شوانی... رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
19-موجاهید محەمەد ئەمین ... مامۆستا
20-بابان جەعفەر ... چالاکی مەدەنی
21-د. کامەران قەرەداخی ... دکتۆری پسپۆڕ ومامۆستای زانکۆ
22-تاریق فاتیح ... سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی
23-عیماد حەمید عەلی ... مافپەروەر
24-کارزان فاچل ... مافپەروەر
25-ئارام جەمال ... چالاکی مەدەنی
26-شوان عەبدوڵا ... زیندانی سیاسی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بەعس
27-نێزیک حاجی ... چالاکی مەدەنی
28-د. شێرکو کرمانج ... توێژەرو ئەکادیمی
29-بابەکر دڕەیی ... مافپەروەرو چالاکی سیاسی
30-شوان محەمد ... رۆژنامەنوس
31-پەیمان عیزەدین ... مافپەروەر
32-ئەبوبەکر هەڵەدنی ... پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان
33-سەڵاح رەشید ... وەزیری پێشوتری حکومەتی هەرێمی کوردستان
34-فەتاح زاخۆیی ... وەزیری پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان
35-د. سەروەر عەبدولڕەحمان ... سەرۆکی رێکخراوی پەی
36-دانا رەشید ... چالاکی مەدەنی
37-ستارە عارف ... چالاکی مەدەنی
38-نەوروز عەباس ... چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنوس
39-جەمال شێخ جەلال ... فەرمانبەری خانەنشین
40-بەهایدن ... هونەرمەندی شێوەکار
41-وەهاب واحید ... مامۆستا
42-جیهاد محەمەد ئەمین ... چالاکوانی مەدەنی و پسپۆڕی پەروەردە
43-خالید رەزا ئەمین ... قایمقامی پێشووتری ناوەندی پارێزگای سلێمانی
44-ئاراس محەمد غەریب ... بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین
45-رەهەند رەزا ... مافپەروەر
46-رێبوار حەمە ئەمین ... چالاکی مەدەنی
47-د. کامیل عومەر ... مامۆستای زانکۆ
48-محەمەد نوری ...رۆژنامەنوس
49-فەرەیدون سامان ... سەرنوسەری گۆڤاری زمان وزار
50-نەوزاد عەزیز ...نوسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی
51-وریا عەبدوڵا رەسوڵ ... توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی
52-دەوەن مەعروف ... شاعیر و پێشمەرگەی دێرین
53-نەزیرە حارس ...چالاکی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین
54-کەریم ملا رەشید ... نوسەرو وەرگێڕ
55-ئاسۆ حەیدەری ... زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین
56-ئیسماعیل حەمە ئەمین ...نوسەرو رۆماننووس
57-ئەیاد محەمد عەبدوڵا ... زیندانی سیاسی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بەعس
58-د. شێرکۆ محەمەد ئەمین ... ئەندامی پێشوتری پارلەمانی هەرێمی کوردستان
59-د. سارا موحسین ... ئەندامی پارلەمانی هەرێمی کوردستان
60-شوان داودی ... رۆژنامەنوس و ئەندامی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
61-ژوان ئەحمەد ... رۆژنامەنوس
62-سەرگوڵ قەرەداخی ... مافپەروەر
63-سەید ئەحمەد حەمە لاو ... رۆماننووس
64-هیوا سەعید سەلیم ... نووسەرو چالاکی سیاسی