رۆژێک دوای هێرشردنە سەر لالەزار دادگای لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەژی ئەمنی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش لە هەولێر دەرکردووەو ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکرانەوە.
وەک بڵاوکراوەتە، بەپێی فەرمانێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، ڕۆژی ٢١ و ٢٣ـی ئەم مانگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش لە (هەولێر) دەرچووە كە هەردوكیان داواكراون بە گوێرەی مادەكانی ٥٦ و ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی.
فەرمانی دادگایەکەی ئاسایشی سلێمانی کە بۆ دەستگیرکردنی لاهور جەنگی دەرچووە لەلایەن دادوەر پشتوان تاهیرەوە بووەو رۆژی ٢١ی ئاب دەرچووە بە گوێرەی مادەكانی ٥٦ و ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.
لە فەرمانێكی دیكەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٣ـی ئەم مانگە لەلایەن هەمان دادوەرەوە دەرچوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەژی ئەمین دەركردوە بە گوێرەی مادەكانی ٥٦ و ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.
فەرمانی دەستگیرکردنە کە یەکێکیان مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقییەو ئەوەی دوەمیان مادەی ٥٦ـە، كە تۆمەتباركراون بە "تێوەگلانی لە شەڕەكەی لالەزار، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، نانەوەی پشێوی و هەوڵدانە بۆ تیرۆر، هەروەها تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیان ئاڕاستە كراوە".