نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ٦ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ٦ی فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بە فەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، و ئەمێندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوەکەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەوەی بۆ مووچەی مانگی شەش ماوەتەوە واژۆی وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی لەسەر نووسراوەکە بکات بۆ خەرجکردن و گواستنەوەی بڕی پارەکە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ واژۆ لەسەر نووسراوەکە بکرێت، و هەر سبەینێش حکومەتی هەرێم بڕی ١٢٠ ملیار دینار داهات ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکات.




PM:07:37:27/08/2025