فراکسیۆنی نەوەی نوێ: ئەوەی پشتیوانی حەق بکات سبەی پێنجشەممە لەناو دادگای سلێمانی ئامادە دەبێت

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ماوەی ١٦ رۆژە شاسوار عەبدولواحید بە ناهەق و بە بڕیاری سیاسیی دەستگیرکراوە. دەشڵێت، "پەیام و بڕیارەکانی شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە جێبەجێ دەکەین".

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، ماوەی ١٦ رۆژە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ناهەق و بە بڕیاری سیاسیی دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاسوار عەبدولواحید هەر پەیام و بڕیارێک لە زیدانەوە بدات، ئەوان جێبەجێی دەکەن و پێوەی پابەند دەبن.

فراکسیۆنەکە داواشی لە هاوڵاتییان کرد سبەینێ پێنجشەممە لە دادگا ئامادەبن و کاتژمێر ٩ی بەیانی دووەم دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت.

لای خۆشییەوە دایکی شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکدا داوی لە هاولاتیان کرد سبەینێ لە دادگای سلێمانی ئامادەبن.




PM:09:04:27/08/2025