سبەی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکات

سبەی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی کە بڕەکەی ١٢٠ملیار دینارە ڕادەستی بەغدا دەکات.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" سبەی پێنجشەممە، بەشێوەی سیستمی "ئاڕ سی تی جی ئێس" داهاتی نانەوتی ١٢٠ ملیار دینارەکە ڕادەستی لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر دەکەین."

ئەوەی پێویستە بیزانیت"  ناردنی مووچەی مانگی شەش لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، مەرجی پێدانی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بوو بە بەغدا".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، نووسراوەکە پێنج بڕیار لەبارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەخۆدەگرێت.




PM:10:53:27/08/2025