بەپەلە.. وەزارەتی دارایی هەرێم ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند'' داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.''

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری:

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ. 

ڕۆژی پێنج شەممە  ( ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٥ ) داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.




AM:08:58:28/08/2025