ئەمڕۆ دادگای شاسوار عەبدولواحیدە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥، بڕیارە لە دادگای سلێمانی دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەبچێت.

ئەمەش دووەم دادگای دەبێت کە لە دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی ئەنجام دەدرێت، کە یەکەم دادگای ڕۆژی ٢١ی مانگ بەڕێوەچوو و دواخرا بۆ ئەمڕۆ. 

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کاتی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند'' بڕیارەکە "سیاسییە" و پەیوەندی بە بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید هەبووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.''

دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیش لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهانی دەنگدانەوەی گەورەی دروستکردوە.  





AM:09:46:28/08/2025