بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز دوو برا گیانیان لەدەستدا

لە گوندی باستکای خوارو سەر بە زاخۆ ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، دوو برا بە ناوەکانی محەمەد ئیسلاح عەبدوڵڵا و سەعید ئیسلاح عەبدوڵڵا گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕووداوەکەدا تەرمی محەممەد پارچە پارچە کرابوو، بەڵام تەرمی سەعید دۆزرایەوە.

ئۆتۆمبێلی جۆری جیپ کیا بە تەواوی تێکچووە، هەروەها لایێکی ماڵی قوربانییەکان زیانی بەرکەوتووە و پەنجەرەی ماڵە دراوسێکانیش شکاوە.

تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت سیستەمی غازی ئۆتۆمبێلەکە هۆکاری ڕووداوەکە بووبێت.




AM:10:13:28/08/2025