وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دەستبەكاربونی مامۆستایانی خوێندنگە حكومیەكانی دیاریكردە و بەگوێرەی فەرمانێكی وزاری، ڕۆژی دووشەممە ١ی ئەیلول مامۆستایان پەیوەندی بە ناوەندەكانی خوێندنەوە دەكەن.
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی پەروەردە كە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ناردوە و تیێدا هاتوە'' ڕۆژی دووشەممە، ڕێكکەوتی ١ی ئەیلول ڕۆژی دەستبەکاربونەوەی مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومییە.''
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە ڕاسپێرداون بە ئەرك لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی/ خولی دووەم و لەو ڕۆژەدا لە ئەرکدان بە پرۆسەی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، هەمان ڕێکەوتی ئاماژەپێدراویان بۆ دەکرێت بە ڕۆژی دەستبەکاربونەوە.
نوسراوەكە كە دوێنێ چوارشەممە دەرچووە و واژۆی ئالان حەمەسەعیدی لەسەرە، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، خوێندنی کوردی لە کەرکوک) كراوە، بەمەبەستی دەسبەكاربونەوە.