دادگای سلێمانی جارێکی تر دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دواخست و بڕیارە لە رۆژی سێشەممە ٢ـی مانگی ٩ دادگایی بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریکراوە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە هۆڵی دادگا ئامادەبن و گرژی و ئاڵۆزی درووستبووە.
هەروەها، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری لە هاوڵاتییان کرا کە بچنە ناو هۆڵی دادگاوە و تەنانەت مۆبایلیان لە هاوڵاتیان وەرگەتووە و تا ئێستاش پێیان نەداونەتەوە.
میدیای نەوەی نوێش دەڵێت'' لە کاتێکدا شاسوار عەبدولواحید پێشینەی تاوانی نییە، بە گوێرەی دەستووری عێراقی مافی هەیە کە بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام دادگای سلێمانی لە رێگەی کەفالەتەوە ئازادی ناکات و مەبەست لەم رێگریکردنەش ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە زینداندا بمێنێتەوە.''