بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند'' سلێمانی شارێكە مێژوویەكی پڕ شانازی هەیە لە دیموكراسی و روانینێكی ناوازە بۆ ژیان و بۆچوونە جیاوازەكان لە شاری سلێمانیدا بەشێوەیەكی ئازادانە گوزارشتی لێدەكرێت.''
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی پەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی، دەڵێت'' تاكڕەوی و توندڕوی بووەتە هۆی پاشكشێكردنی دیموكراسی و گرژی و شەڕەكان سیمای ناوچەكەی تێكداوە.''
وتیشی'' چۆن دەكرێت وڵاتانی ئەوروپا رێگە بەو دڕندەییە بدەن ئەمڕۆ لە فەلەستین دەكرێت، لەكاتێكدا بانگەشەی دیموكراسی دەكەن و خەڵك لێرە لەم ناوچەیە هەوڵدەدات هەمیشە خاوەن هیوابێت. ئێمە دەبێت خۆمان یەكلایبكەینەوەو تەنها قسەمان نەبێت دەبێت كردارمان هەبێت.''