ساڵح موسلیم: لە رۆژئاوای كوردستان ئەزمونێكی ناوازەمان هەیە

ساڵح موسلیم، ڕایگەیاند'' لەگەڵ هەمو ئەو گەمارۆ و هێرشانەی كراوەتە سەر ژێرخانی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە، بەڵام بە یەكێتی و یەكگرتوییان خۆڕاگرن.'' 

ساڵح موسلیم کە ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسیە (پەیەدە) ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی وتی'' لە رۆژئاوای كوردستان ئەزمونێكی ناوازەیان هەیە. توانیویانە بەگری لە پرۆژەكەیان بكەن، بۆ ئەوەش سودیان لە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجەلان وەرگرتوە. '' 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا مۆدێلێكی دیموكراسی ناوازەیان بۆ پێكەوە ژیان دروستكردوە. روبەڕوی گروپی جیهادی سەلەفی بونەتەوە و ئەزمونەكەیان تایبەتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەت لە ناوچەیەكی وەك سوریا كە زۆر كەس چاوەڕێی نەدەكرد.




PM:01:24:28/08/2025