نەوەی نوێ راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکدا سوپاسی خەڵک و لایەنگرانی دەکات بۆ پشتیوانیان لە سەرۆکی جوڵانەوەکە.


دەقی راگەیەندراوەکە:


بەناوی بەرێز شاسوار عەبدولواحید و جوڵانەوەی نەوەی نوێوە سوپاس و پێزانینی تەواومان بۆ وەفاو پشتیوانیی یەک بەیەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە کە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانەوە بەگوڕوتینێکی زۆرەوە بۆ پشتیوانیی لە حەق و سەرکردەیەکی حەقبێژ و بە ناحەق زیندانیکراو هاتبوون، وێڕای بە سەربازییکردنی دادگا و هێنانی سەدان هێزی ئەمنی و پەلاماردانی چەندین پەرلەمانتارمان و هەروەها خۆبەخەشانمان و لێسەندنی مۆبایلەکانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە، بەڵام ئەمڕۆ چ لەناو بینای دادگا و چ لە دەرەوەی بینای دادگا بێ سڵەمینەوە و بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی ئامادەی دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان بوون.

سوپاس و پێزانینمان دووبارە دەکەینەوە و دڵنیابن لەسەر ئەم ڕێگای حەقبێژییە بەردەوام دەبین.


جوڵانەوەی نەوەی نوێ





PM:03:02:28/08/2025