پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش کرد.
بەپێی ئەوەی حکومەتی هەرێم نەیتوانی دوێنێ ١٢٠ ملیار دینارەکە ڕەوانە بکات، ئەمڕۆ سەرلە بەیانی بڕی ١٢٠ ملیار دینار ڕەوانەی دارایی عێراق کرا، بەهۆی تەواوبوونی دەوامی فەرمی لەسەر دام و دەزگاکان تەنها وەزارەتی دارایی عێراق فریای تەواوکردنی ڕێککارەکان کەوت.
جێی ئاماژەیە، ئەگەر حکومەتی هەرێم دوێنی ١٢٠ ملیار دینارەکەی رەوانە بکردایە، ئەمڕۆ پارەی مووچە دەخرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی ناردنی پارەکە ئەمڕۆ پارە نەنێردرا، و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کەدەکاتە سەرەتای مانگی ٩ پارە بگات و پاشان وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بکات.