سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی کەسێکەوە دەدات و دەڵێت”ئەو كەسە دادوەر نییە و سەربە هیچ دامودەزگایەكی دادوەری نییە”.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لەهەندێك تەلەفزیۆن و دەزگای میدیایی چاوپێكەوتن و لێدوانی كەسێك بڵاو دەكرێتەوە بەناوی (سامان سەید عەتار) كە گوایە دادوەرە و وەكو دادوەر لێدوان دەدات، وە لە شوێنانی تریش خۆی بە دادوەر ناساندووە و ئەو سیفەتەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكارهێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە ئەو كەسە دادوەر نییە و سەربە هیچ دامودەزگایەكی دادوەری نییە، نە ئێستا و نە لە ڕابردووش دادوەر نەبووە، بۆیە قبوڵكراو نییە هیچ دەزگایەكی میدیایی وەكو دادوەر بیناسێنێت.
سەرۆکاتی دادگا جەختدەکاتەوە و دەڵیت”ئێمە وەكو سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سكاڵای یاسایی لەسەر كەسی ناوهاتوو و هەركەسێكی هاوشێوە تۆمار دەكەین بەتۆمەتی بەكارهێنانی نازناوی دادوەر بەشێوەیەكی ناڕاست”.