هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند'' دوو ئه‌ندامی باڵای داعشی له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركراون.''
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه دوو ئه‌ندامی باڵای رێكخراوی داعش له كه‌ركوك ده‌ستگیركراون، كه یه‌كێكیان به‌رپرسی به‌شی لۆجستی بووه له ڕێكخراوه‌كه، ئه‌وی دیكه‌شیان ئه‌ندامی دیوان جوند بووه و به‌شداری چه‌ندین هێرشی كردوه كه هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردۆته ئامانج.''
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێكه له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له پارێزگاكه و به‌دواداچون بۆ پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه.