سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن بەتایبەت ئەوانەی گەنمیان داوە و پارەیان ماوە وەریبگن و دەڵێت" مستندی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان لەگەڵ خۆیان بێن".

لە بڵاوکراوەیەکدا، سایلۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ ساڵەکانی (٢٠١٤- ٢٠١٥- ٢٠١٦) گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە ، وە تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەی کەماویانە سەردانمان بکەن.

بەپێی بڵاوکراوەکە، جوتیاران دەتوانن رۆژانی یەک شەمە و دوو شەمە و سێ شەمە سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن، و وێنەیەکی فۆتۆکۆپی و نوسخەی رەسەنەی (ئەصڵی) مستندی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان لەگەڵ خۆیان بێن.



PM:01:42:29/08/2025