فۆتۆ.. رۆژنامەنووس بڕیار نامق
بەهۆی بەهاناوەچوونی سەرنشینی رووداوێكی هاتوچۆ، هێلیكۆپتەرێك لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی كەوتەخوارەوەو دوان لەسەرنشینەكانی برینداربوون.
کەمێک پێش ئێستا لە چیای ئەزمڕی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و شۆفێرەکەی گیان لەدەست دەدات؛ دواتر هێلیکۆپتەرێک بۆ دەرهێنانی تەرمەکە دەچێت، بەڵام بەهۆی سەختیی شوێنەکە، ئەویش دەکەوێتە خوارەوە و دوو سەرنشینی بریندار دەبن.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ️یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئەزمەر عەمید حسێن، لێپرسراوی تیمی فڕۆکەوانی سلێمانییە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٥٢ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە