سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان: ئیتر هەڵبژاردن چ نرخێکیان هەیە کە ململانێکان بە چەک یەکلا بکرێنەوە


سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، یوسف محەمەد سادق لەبارەی تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر رووداوەکەی لالەزاردا، دەڵێت " یەعنی ئێستا ئیتر هەڵبژاردن و دەنگدان و پەرلەمان و ئەم شتانە ئیتر چ نرخێکیان هەیە کە ململانێکان بە چەک یەکلا بکرێنەوە!".

لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی کە شەوی ٢٩ ئاب کە هەفتەیەک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشەکەی سەر لالەزاردا، د. یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پێشووی پەرلەمان دەڵێت" بە هەموو پێوەرێک شۆکێکی سیاسیی گەورە بو بۆ خەڵکی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی. لە راستیدا ئەوەی لەو رۆژە رویدا بۆ زۆرێک لە ئێمە پێشبینی نەکراو نەبو، بەڵکو هەمیشە ئەمانزانی کە بونی هێزی چەکداری حیزبی و شەخسی، بەردەوام ئەگەری پێکدادان و بە خوێناویکردنی ململانێ سیاسییەکان بە کراوەیی ئەهێڵێتەوە. بەڵام ئەوەی بۆ هەموان شۆکێکی گەورە بو، بەکارهێنانی ئەو هەمو هێز و چەک و تەقەمەنییە بو لەناو جەرگەی شاری سلێمانی بەو شێوە نارێکخراو و هەڕەمەکییە! ".

لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت" شاری سلێمانی زیانێکی گەورەی بەرکەوت، ناوبانگی سلێمانی هەمیشە ئارامی و کراوەیی و یەکترقەبوڵکردن و رێزگرتنی فرەیی بوە! ئەم وێنەیە لە روداوەکانی (لالەزار) زیانێکی گەورەی بەرکەوت، سەرکردەیەکی تشرینییەکان پێی وتم «جاران بۆ زۆربەی کارەکانمان سلێمانیمان هەڵدەبژارد بەڵام ئیتر ئەو وێنەیەی سلێمانی لای ئێمە کەوت!».

دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..

 




PM:08:40:29/08/2025